هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار حۆکمی ٦ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار حۆکمی ٦ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا
پەیامی کورد    ...   هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار حۆکمی ٦ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

ئەحمەد مەحموود حەسەن، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن لقی دادگای سزادانی ئەو شارەوە، حوکمی شەش مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەردا سەپا.

ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاریکردنی "حزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی" و "هەڵگرتنی چەک" سزا دراوە.

ئەحەد مەحموود حەسەن ساڵی ٢٠٢٠  لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا و پاش لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری نەغەدە کرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە