پەیامی کورد ... دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر چەندین ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سوپای پاسداران گرووپێک بۆ کارناسی زەرەرو زیانەکان ڕادەسپێرێت
پاش هێرشکردن بۆ سەر بنکە و کۆگا مووشەکییەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، لە ڕێکەوتی یەکشەممە ١٦ی جانیوەری ، گرووپێک لە کارناسانی سوپای پاسداران بۆ خەمڵاندن و هەڵسەنگاندنی خەسار بەرەو سەلاسی باوەجانی بەڕێکەوتن.
بەپێی ڕاپۆرتێک ، دوو هەلیکۆپتەری سوپای پاسداران، کاتژمێر ۱۴:۵۰ خولەکی ڕۆژی چوارشەممە١٩ی جانیوەری ٢٠٢٢ ، بۆ خەمڵاندن و هەڵسەنگاندنی خەسارو زەرەرو زیانەکان بە توونێلە مووشەکییەکانی دەڤەری سەلاسی باوەجانی، بەرەو جوانڕۆ بەڕێ کەوتن.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو هەلیکۆپتەرە پاش کاتژمێرێک لێکۆڵینەوە، کاتژمێر ۱۵:۵۰خۆلەک لە جوانڕۆ بۆ کرماشان فڕیون.
دەوترێت، عەلی باقریکەنی ووتەبێژی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە بابەتی دانووستانی ئەتۆمی ، بەنیازە بابەتی هێرشکردن بۆ سەر بنکە مووشەکییەکان وەکوو چەک و کارتێک بۆ وەرگرتنی خاڵ لە دانووستانی ڤییەننا بەکار بێنێت.
جێگای ئاماژەیە، بەرەبەیانی یەکشەممە ٥٠ شاری ڕۆژئاوای وولاتی ئێران " رۆژهەڵاتی کوردستان " گوێبیستی دەنگی تەقینەوە بوون.
کۆماری ئیسلامی ئێران یش، سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی بۆ هەورە برووسکە گەڕاندوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە