بەپێی هەواڵی راگەیاندنی فەرمی سوریا، هێزەکانی دواهەین گروپی ئۆپۆزسیۆن (جیش الاسلام) غوتەی رۆژهەڵات بەجێدەێڵن.
میدیای فەرمی سوریا بڵاویکردووەتەوە، کە تائێستا نزیکەی (٤٥٠) کەس لەهێزەکان و هاووڵاتیانی سڤیل لەڕێگەی هەشت پاسەوە شاری دومایان بەجێهێشتووەو بەرەو باکوور بەڕێکەوتوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەچنە ئەو ناوچانەی سنوری تورکیا و سوریا کە لەژێر کۆنترۆڵی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆندان.
لای خۆشیەوە روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، کە دەیان پاس چوونەت ناو شاری دوماوە وەک ئامادەکارییەک بۆ گواستنەوەی هێزەکان.
ئاژانسەکانی هەواڵیش باس لەوەدەکەن، کە ڕۆیشتنی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لەو ناوچەیە، شەڕ و پێکدادانەکان کۆتایی پێدەهێنێت.
جێی ئاماژەیە، لە (١٨)ی مانگی رابردوو، هێرشی سوپای سوریا بۆ سەر غوتەی ڕۆژهەڵات دەستیپێکرد، بەپێی دواین ئاماری ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤیش، لەو هێرشانەدا زیاتر لە هەزارو (٦٠٠) کەس کوژراون.
..........
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە