پەیامی کورد ... نوێترین جووڵەی مەترسیداری ئیمارات لە جەزیرەی " سەقەڕی یەمەن " دەستی پێکرد
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان " فەهد سەلیم کێفائین " وەزیری سەرچاوەکانی شیلاتی یەمەن سەر بە دەوڵەتی " عبدربە مەنسوور هادی " سەرۆککۆماری دەست لە کار کشاوەی یەمەن ڕایگەیاند : ئیمارات بەم دواییانە کەل و پەلی پێشکەوتوو و ئامرازی دیکەی هێناوەتە جەزیرەی سەقەڕی یەمەن .
هەروەها ئۆگۆستی ڕابردوو ، بیانییەکان " لە لایەن ئیماراتییەکانەوە " لە خەڵکی جۆراوجۆر لەهەموو نەتەوەیەک بێ ڤیزە ، هێنراونەتە جەزیرەی سەقەڕی کە ئەم هەوڵ و هەنگاوە پێشێلکردنی حاکمییەتی یەمەن ە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە