دەستبەسەر کردنی چەند تۆمەتبار و بکوژ لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە ڕاگەێندرا

دەستبەسەر کردنی چەند تۆمەتبار و بکوژ لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە ڕاگەێندرا

پەیامی کورد  ...  بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا چەند تۆمەتبارێكیان دەستگیر كردووە، كە لە چەند تاوانێكی جۆراوجۆرەوە تێوە گلاون و هەندێك لەو تۆمەتبارانە دوای ئاشكرابوونی تۆمەتەكەیان، خۆیان ڕادەستی پۆلیسی هەولێر كردووە.

لیوای مافپەروەر، عەبدولخالق تەڵعەت، بە میدیاكانی راگەیاند: "مەفرەزەكانمان لە ماوەی ڕابردوودا چەندین تۆمەتباریان دەستگیر كردووە، كە چەند تاوانێكیان لە هەولێر و دەوروبەریدا ئەنجام داوە و ئێستاش دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە و بە گوێرەی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت".

لیوا عەبدولخالق ڕوونیشی كردەوە، لە چەند رۆژی ڕابردوودا بەشێك لەو تۆمەتبارانە خۆیان ڕادەستی پۆلیسی هەولێر كردووە.

تەڵعەت، خەڵكی شاری هەولێر دڵنیا دەكاتەوە: "هەرچەندی رێگریمان لێ بكرێت و بەربەستمان بۆ درووست بكرێت، ئێمە لە كاری خۆمان بەردەوام دەبین و ئەمنییەتی ئەو شارە هەموو كات لە ئەستۆی ئێمەیە و شەو و ڕۆژ دەخەینە سەر یەك و لە پاراستنی بەردەوام دەبین".

پۆلیسی هەولێر، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، ناسنامەى بكوژان، سەرپێچیكاران و تەقەكەرەكان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دەخاتە بەر چاوی هاووڵاتیان و لە میدیاكاندا بڵاویان دەكاتەوە.

"بە داخەوە بەشێك لە میدیاكان هەندێك جار هەواڵی چەواشەكارانە و دوور لە پرەنسیپی كاری ڕۆژنامەوانی بڵاو دەكەنەوە، بەڵام بوێری و شەونخوونی، ماندووبوون و چالاكیی هێزەكانی پۆلیسی هەولێر، ووڵامێكە بۆ ئەوانەی دژی پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان قسەی بێبنەما دەكەن". ئەمە قسەی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە