پەیامی کورد... 1430 ژنی دوو گیان لە بوومەلەرزەکەی تورکیا ڕزگار بوون
وەزیری تەندروستیی توركیا رایدەگەیەنێت، تائێستا زیاتر لە 22 هەزار كەس بەهۆی بومەلەرزەكەوە گیانیان لەدەستداوە و لەنێو رزگاربووانیشدا 1430 ژنی دووگیان هەن.
فەخرەدین كۆجا وەزیری تەندروستیی توركیا رایگەیاند، تائێستا 22 هەزارو 327 كەس بەهۆی بومەلەرزەكەوە لە توركیا گیانیان لە دەستداوە و 82 هەزار و 278 كەسیش بەهۆی برینداربوون و چارەسەریان بۆ دەكرێت.
وەزیری تەندروستیی توركیا راشیگەیاند، تائێستا 1430 ژنی دووگیان لەنێو رزگاربوواندا هەن كە زۆرینەیان لەژێر داروپەردووی بینا رووخاوەكاندا دەرهێنراون و چارەسەری پێویستیان بۆ دەكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە