پڕۆژەی هایدرۆپاوەری دێرەلوك دەكەوێتەكار

پڕۆژەی هایدرۆپاوەری دێرەلوك دەكەوێتەكار

پەیامی کورد … پڕۆژەی هایدرۆپاوەری دێرەلوك دەكەوێتەكار

وەزارەتی كارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، كۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەی هایدرۆپاوەری بەرهەمهێنانی كارەبا لە ناوچەی دێرەلوكی پارێزگای دهۆك تەواودەبێت.

وەزارەتی كارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێكدا راشیگەیاندووە، پڕۆژەكە توانای بەرهەمهێنانی 38 مێگاوات كارەبای هەیە و یەكەمین پرۆژەی هایدرۆپاوەرە، كە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، پڕۆژەكە بە تۆڕی كارەبای نیشتیمانییەوە دەبەسترێتەوە و وێستەگەیەكی ژینگە پارێزە و بەتێچوویەكی زۆر كەم كارەبا بەرهەمدەهێنێت.

لە هەرێمی كوردستان زۆربەی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە غاز و سوتەمەنی دیكە كار دەكەن و وەزارەتی كارەباش لە پلانیدایە بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا پشت بە سەرچاوەكانی دیكەی وزەش وەك خۆر و ئاو ببەستێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە