راوێژكارێكی سه‌ربازی ئێرانی له‌ سوریا كوژرا

راوێژكارێكی سه‌ربازی ئێرانی له‌ سوریا كوژرا

پەیامی کورد … راوێژكارێكی سه‌ربازی ئێرانی له‌ سوریا كوژرا

 

فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی ئێرانی، کە کاری ڕاوێژکاریی بەرگریی بووە، له‌ سووریا كوژرا، له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسەکانی هەواڵی ئێرانی هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاست كردۆته‌وه‌‌ و ئاشكرایان كرووه‌ ئه‌مڕۆ له‌ مه‌ڕاسیمێكی شایسته‌دا به‌خاك ده‌سپێردرێت.

 

میدیای فه‌رمی ئێران بڵاویکردووە، ڕەزا سەفدەری فەرماندەی سەربازی ئێرانی لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکی ڕاوێژکاری بەرگریی لە شوێنە پیرۆزەکانی "ئەهلی بەیت" لە سوریا کوژراوە.

 

میدیاكه‌ ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرەبەیانی ئه‌مرۆ شەممە 10-7-2021 مەراسیمی بە خاک سپاردنی سەفدەری لە شاری میانە لە پاڕێزگای ئازەربایجانی خۆرهەڵات، لە باکووری خۆرئاوای ئێران بەڕێوە دەچێت.

 

شایه‌نی باسه‌، لەدوای دەستپێکردنی شەڕی سوریا، سوپای پاسدارانی ئێران یەکێک بوو لەو هێزانەی پاڵپشتی ڕژێمی سوریایان کردو، چەک و هێزیان ناردە ئەو وڵاتە، تائێستاش چەندین سەرکردەی سەربازی ئێرانی لەو وڵاتە کوژراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە