پەیامی کورد... له‌سه‌نگه‌سه‌ر درۆنێكى توركیا كه‌وته خواره‌وه
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ درۆنێكى توركیا له‌گوندێكى ناحیه‌كه كه‌وتۆته خواره‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "تائێستا هۆكارى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى درۆنه‌كه نه‌زانراوه، به‌ڵام زانراوه كه توركیه".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاو بووەتەوە " نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ لەنزیک گوندی زورکانی ناحیەی سەنگەسەرى سەر بەقەزاى پشدەر، درۆنێک کە ئاڵاى تورکیاى لەسەر نەخشێنراوە کەوتەخوارەوەو بەگوێره‌ى زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبوە".
ئه‌وه‌ش زانراوه، "ئەمڕۆ نزیک کاتژمێر 12 نیوەڕۆ درۆنێک لەنزک گوندی دەروکۆترو زورکانی سەره‌وه کەوتە خواره‌وه، هۆکاری کەوتنە خواره‌وه‌ى درۆنەکە نەزانراوە تائێستا، به‌ڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی نەبوە، به‌هۆى ئه‌وه‌ى لەشوێنێکی چۆڵ کەوتۆتە خواره‌وه".
تائێستا هۆكارى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى درۆنه‌كه نه‌زانراوه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیان پێكردوه سه‌باره‌ت به‌هۆكارى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى درۆنه‌كه كه توركیه"
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە