دوو ژن لە بەندیخانەکانی کوردستان لەسێدارە دران

دوو ژن لە بەندیخانەکانی کوردستان لەسێدارە دران

پەیامی کورد... دوو ژن لە بەندیخانەکانی کوردستان لەسێدارە دران

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی ژن بە ناوەکانی سوهەیلا عابیدی خەڵکی بیجاڕ و فەرانەک بەهشتی خەڵکی تیکاب کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە بەندیخانەکانی سنە و ئورمیە جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سوهەیلا عابیدی ٣٣ ساڵە وخەڵکی بیجاڕ ٨ ساڵ پێش لەلایەن هێزی ئینتزامی دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتنی شووەکەی سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.جێگای ئاماژەیە کە سوهەیلا عابیدی قوربانی منداڵ هاوسەری بووە و لە تەمەنی ١٥ ساڵاندا ناچارکرابوو مێرد بکات.

هەروەها، فەرانەک بەهەشتی خەڵکی تیکاب ٥ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی شووەکەی دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو و لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو لە بەندیخانەکانی مەهاباد و ئورمیە ڕاگیرابوو.

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ئەم دوو بەندکراوە هەتا ئێستا لە میدیا فەرمییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیدندراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە