وه‌زیری په‌روه‌رده‌: پێش نه‌ورۆز مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌درێت

وه‌زیری په‌روه‌رده‌: پێش نه‌ورۆز مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌درێت

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ رایگەیاند"وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ بڕیاریداوه‌ پێش نه‌ورۆز موچه‌ی‌ مانگێكی‌ مامۆستایان بدات" ڕاشیگەیاند "به‌غدا به‌ڵینیداوه‌ پێش نه‌ورۆز موچه‌یه‌ك بدات، به‌ڵام تا پاره‌كه‌ نه‌گات بڕوام به‌به‌ڵێنه‌كانی‌ عیراق نییه‌"

د. پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌كاتی به‌شدارییكردنی له‌ به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمه‌كانی 8ی مارس و رۆژی پۆشینی جلی نه‌ته‌وه‌یی له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ سلێمانی، رایگه‌یاند: خۆشحاڵین ده‌بینین له‌ زۆربه‌ی قوتابخانه‌كانی سلێمانی ده‌وامی ئاسایی ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌، بێگومان له‌ماوه‌ی رابردوو ئه‌و قه‌یرانه‌ گه‌وره‌یه‌ی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌، مامۆستایانیشی گرتووه‌ته‌وه‌. مامۆستایان له‌ بارودۆخێكی سه‌ختی ژیان و گوزه‌رانی خۆیاندابوون، ئه‌وان مافی خۆیانه‌ و ئێمه‌ پابه‌ندین به‌وه‌ی به‌رگری له‌ مافه‌كانیان بكه‌ین.

هه‌روه‌ها گوتی: چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا و دوێنێش جه‌ختم له‌ وه‌زیری دارایی كرده‌وه‌، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێداین پێش نه‌ورۆز مووچه‌ی مامۆستایان بدرێت. له‌ هه‌مانكاتیشدا حكومه‌تی عێراق ئه‌و به‌ڵێنه‌ی داوه‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌داخه‌وه‌ حكومه‌تی عێراق تا ئێستا به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌جێ نه‌هێناوه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە