پەیامی کورد ... چین هەڵبژاردەیەکی نوێی وەکوو سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا پشتڕاست کردەوە
چین بە ڕەت کردنەوەی ئەم بیرۆکەیە کە بازاری خواردەمەنییە دەریاییەکانی ڤۆهان سەرچاوەی ڤیرووسی کۆرۆنایە ، هەڵبژاردەیەکی نوێی ڕاگەیاند و پشتڕاستی کردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە دەیلی مەیل ، گائۆ فۆ ، بەرێوبەری ناوەندی کۆنترۆڵ و پێشگرتن لە نەخۆشییەکانی چین نموونەیەکی نوێیان وەکوو سەرچاوەی ڤیرووسی کۆرۆنا ڕاگەیاند . هەڵبژاردەی ڕاگەێندراو لە بازاری شاری چینی ڤۆهان نەبووە .
ئەو هەروەها ووتی : لە سەرەتاوە وا بیرمان دەکردەوە کە ڤیرووسەکە دەتوانێ لە بازاری خواردەمەنییە دەریاییەکان ببینرێت . گائۆ هەروەها شیکردەوە کە هیچ جێپێیەک لە ڤیرووس لە ئانالیزی حەیواناتی ناو بازاڕ دا بوونی نییە . سەرەڕای ئەمانە لە چەندین نموونەی دیکەدا لەوانەش نموونە زێراب دا هەبوون . هەر بۆیە ڕایگەیاند کە ئەم ڤیرووسە ماوەیەکی زۆر پێشتر لە بازاڕی ڤۆهان بوونی هەبووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە