پەیامی کورد … لە ڕوسیا گەرمترین پلەی گەرمای ١١٦ ساڵی ڕابردوو تۆمار کراو
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی تەنها هەرێمی کوردستان و عێراقی نەگرتووەتەوە و لە وڵاتی ڕووسیا بۆ یەکەمجار و دوای ١١٦ ساڵ پلەی گەرمی گەیشتە سەروو ٢٩ پلەی سیلیزی.
بەگوێرەی ئاژانسی "ڕوسیا تودەی" میخائیل لیۆس، شارەزا لەبواری کەشناسی لەدەستەی " ڤۆبۆس"ی ڕوسیی تایبەت بەچاودێری کەشەوهەوا ( ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١) ڕایگەیاندوە، "ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لەماوەی ١١٦ ساڵی رابردوودا پلەی گەرما لەشاری پترسبۆرگ گەیشتە ٢٩.٩ پلەی سیلیزی".
ئاماژە بەوەشکراوە: " ئەو پلە گەرمایەی کە ئەمڕۆ تۆمارکراوە بە ٠.١ پلە زیاتر بووە لەوەی کە پیش زیاتر لەسەدەیەک لەمەوبەر تۆمارکراوە".
ئەوەشی وتوە:" ئەو شەپۆلە گەرمایەی کە لەئێستادا ڕووی لە ڕوسیا و شاری پترسبۆرگ کردووە بێ پێشینەیە، بۆیە شارەزایانی بواری کەشناسی ناچار دەبن لەسەر ئەو دەرئەنجامانەی کەبەرجەستە بوون، ڕاستکردنەوە بۆ نەخشەکان و تۆمارەکانی کەشناسی بکەن".
ئەوەش خراوەتەروو:" پێشبینی دەکرێت ئەو کەشەی کە ەئێستادا ڕووی لەڕوسیا کردووە بەردەوام بێت تاوەکۆ ٢٤ی ئەم مانگە وبەربەستی ٣٠ پلەی سەدەی تێپەڕێنێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە