پەیامی کورد... هێرشی درۆنه‌كان له‌نێوان رووسیا و ئۆكرانیا به چڕی ده‌ستیپێكردووه
هێرشی درۆنه‌كان له‌نێوان رووسیا و ئۆكرانیا به چڕی ده‌ستیپێكردووه و دوایین هێرشیش بۆسه‌ر كۆشكی كرملین بوو و رووسیا پێیوایه، هه‌وڵێك بوو بۆ تیرۆركردنی پوتن.
هه‌ینی رابردوو، ئاژانسی (تاس)ـی رووسی باسی له هێرشێكی درۆنی بۆسه‌ر پاڵاوتگه‌ی ئیلێكسی نه‌وت له نزیك به‌نده‌ری نۆڤۆرسیسیكی سه‌ر كه‌نار ده‌ریای ناوه‌ڕاست كرد، بووه هۆی دروستبوونی ئاگرێكی گه‌وره و زیانی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه.
ئه‌و ئاژانسه باسی له هێرشێكی دیكه كردووه، كه پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو به درۆن هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر هه‌مان پاڵاوتگه و بووه هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكی گه‌وره و پاشان تیمه‌كان كۆنترۆڵیان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا درۆنێكیان له نزیك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له هه‌رێمی كریمیا خسته‌خواره‌وه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاژانسه، ئۆكرانیا به‌رده‌وام له رێگه‌ی درۆنه‌وه هێرشده‌كاته سه‌ر قووڵایی رووسیا، هاوشێوه‌ی هێرشه‌كه‌ی كیێڤ بۆسه‌ر كۆگایه‌كی چه‌كی ئه‌تۆمی له نزیك مۆسكۆ.
ئه‌وه‌ش خراوەتەروو :له‌مانگی فێبرایه‌ری رابردوو، درۆنێكی ئۆكرانیا له ناوچه‌ی كۆلۆمۆنا له ناوه‌ڕاستی مۆسكۆ تێكشكا.
به‌رده‌وام ئۆكرانییه‌كان خۆیان له‌و هێرشانه بێبه‌ری ده‌كه‌ن، وه‌ك گاڵته‌جاریش له لێدوانه رۆژنامهوانیهكانییاندا گاڵته به رووسه‌كان ده‌كه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا رووسیا له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه، به پلان هێرشده‌كاته سه‌ر پێگه جیاوازه‌كانی ئۆكرانیا، به‌تایبه‌ت ژێرخانه‌كان.
ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش، كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا له‌رێگه‌ی درۆنێكی رووسییه‌وه هێرشی كرایه‌سه‌ر.
هاوكات به‌ره‌به‌یانی هه‌مان رۆژ رووسیا له رێگه‌ی 24 درۆنه‌وه، هێرشیكرده‌سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی ئۆكرانیا، سیسته‌می به‌رگری ئۆكرانیش له خستنه‌خواره‌وه‌ی 18یان سه‌ركه‌وتووبوو.
جێی باسە دیارترین هێرشی درۆنی له رۆژی 3ـی نیسانی 2023 كرایه‌سه‌ر کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا (کرملین)، كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بە درۆن هێرشکراوەتە سەر كرملین و ئامانج لە هێرشەکە تیرۆرکردنی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ئەو وڵاتە بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە