دوو ئەندامی سەر بە هێزەکانی سپای پاسداران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کوژران

دوو ئەندامی سەر بە هێزەکانی سپای پاسداران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کوژران

پەیامی کورد... دوو ئەندامی سەر بە هێزەکانی سپای پاسداران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کوژران


ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، دوو ئەندامی سەر بە هێزەکانی سپای تێرۆریستیی پاسداران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کەوتنە بەر هێرشی کەسانی نەناسراو و کوژران.

لەو هەڵمەتە چەکدارانەیەدا، سەرهەنگی پاسدار "مێهدی مەلاشاهی" و پاسدارێکی تێرۆریستی دیکە بە ناوی "جەواد کەیخا" لە پێرسۆنێلی سپای "سەلمانـ"ـی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کەوتنە بەر هێرش و کوژران.

ئەو هێرشە لە گۆڕەپانی "تەئمینی ئیجتماعی"ی شاری زاهیدان ڕووی داوە کە لەودا ئەو دوو پاسدارە کەوتوونەتە بەر هێرش و بە سزای تاوانەکانیان گەیشتوون.

چەند ڕۆژ لەمەوبەریش لە ناوچەی "نەنۆڕ"ی شاری بانە شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی سپای تێرۆریستیی پاسداران و کەسانی نەناسراو ڕووی دابوو کە لەودا پاسدارێکی تێرۆریستی ڕێژیم کوژرابوو.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە