پەیامی کورد ... ئیسرائیل ژمارەی کڵاوە ئەتۆمییەکانی خۆی بۆ ٩٠ حاڵەت زیاد دەکات
ڕاپۆرتی ناوەندی نێودەوڵەتی لێکؤلینەوەکانی ئاشتی ستۆکهۆڵم ئاشکرای کرد : ئیسرائیل ژمارەی کڵاوە ئەتۆمییەکانی خۆی لە ساڵی ڕابردوودا لە ٨٠ کڵاوە وە بۆ ٩٠ کڵاوە لە ساڵی ٢٠٢٠ زیاد کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئارتی ، ئەم ناوەندە لە ڕاپۆرتی خۆیدا کە دوێنی بڵاوی کردوەتەوە ڕایگەیاندووە : ژمارەی کلاوە ئەتۆمییەکانی ٨ وولاتی ئەتۆمی ، ڕووسیا ، ئەمریکا ، فەرەنسا ، بەریتانیا ، چین ، هێند ، پاکستان و کۆریای باکوور هاوڕا لەگەڵ ئیسرائیل لە ١٣٨٦٥ کڵاوە لە ساڵی ڕابردووەوە بۆ ١٣٤٠٠ کڵاوە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا کەمی کردووە .
لەم ڕاپۆرتەدا بە ئاماژەدان بەوەی کە ٣٧٢٠ کڵاوەی ئەتۆمی لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان جێگیر کراون کە ١٨٠٠ حاڵەتی ئەوانە لە حاڵەتی ئامادەباشیدان ، لە بەردەوامیدا ووتی : کەم کردنەوەی ژمارەی گشتی چەکە ئەتۆمییەکان لە جیهان دا بە هۆی ڕێکەوتننامەی بەربەست کردنی چەکی ئەتمی نێوان ئەمریکا و ڕووسیایە کە ئەڵبەتە ئەم دوو ووڵاتە زیاتر لە ٩٠٪ لە چەکگەلی ئەتۆمی جیهان یان لە بەردەستدایە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە