پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی ٧ی ٢٠١٩ بەهۆی دودڵی وەبەرهێنەرانی نەوت و کەمبوونەوەی فرۆشی نەوتی ئەمریکا، نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەڕێژەی لەسەدا 1 دابەزی.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەمرۆ پێنجشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 65 سەنت دابەزی کە ڕێژەی لەسەدا 1 ی نرخی دواین مامەڵەیەتی و بەوەش نرخی برێنت لە ( 63.18) شەست و سێ دۆلارو هەژدە سەنتدا جێگیربو. ئەمە لەکاتێکدا رۆژی سێشەممەی رابردوو بەڕێژەی لەسەدا 3 نرخەکەی کەمبوبوەوە.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 89 سەنت کەمیکرد کەڕێژەی لەسەدا 1.6ی نرخەکەی پێشویەتی و بەوەش لە 55.88 ( پەنجاوپێنج دۆلار و هەشتاوهەشت سەنت)دا جێگیربوو.
بەپێی داتاو زانیارییەکانی بەڕێوبەرایەتی وزەی ئەمریکا، رێژەی نەوتی عەمبارەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو زیادکرا و بەهۆیەوە نرخی نەوتی خاو لەبازەڕەکاندا کەمبوەوە.
هاوکات لاوازی گەشەی ئابووری جیهانی دودڵی لای وەبەرهێنەرانی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا درووستکردوە و پێیانوایە داخوازی نەوت بەهۆی ئەو لاوازییەوە کەمتردەبێت، بۆیە نرخی نەوتیش دابەزیوە.
ئەوە لەكاتێكدایە لەماوەی رابردوودا گرژیی و ئالۆزیە ئابوورییەكانی جیهان، بە تایبەتی جەنگی بازرگانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و چین، هاوكات لەگەڵ زیاتربوونی ئاڵنگارییەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكان و ئێران، ئێران و ووڵاتانی ئەورووپا، سەرجەمیان كاریگەریان لەسەر هەلكشان و داكشانی نرخی نەوتی خاو هەبووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە