ئەردۆغان : ماکرۆن لە لۆبنان دەرکرا

ئەردۆغان  :  ماکرۆن لە لۆبنان دەرکرا

پەیامی کورد     ...   ئەردۆغان  :  ماکرۆن لە لۆبنان دەرکرا

سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند : ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا چووە لۆبنان بەڵام هەموو ئەو شتانەی کە بە دوایدا دەڕۆیشت نەیدۆزییەوە و تەنانەت لەوێش دەرکرا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان کە لە کۆبوونەوەی بلۆکی پەرلەمانی حێزبی عەدالەت و گەشەپێدان دا قسەی دەکرد ڕایەگیاند : فەڕەنسا و بە شێوەی گشتی ئەورووپا شایەنی سیاسەتە شەیتانییەکان ی ، هەڕەشەئامێز و ناشێرین کە ماکرۆن و کەسانی بە بیرۆکەی ئەو بەدواداچوون دەکەن نین .

ئەردۆغان ئاماژە بە ماکرۆن رایگەیاند : " لە دوای سەفەرەکەت بۆ لۆبنان کە لە ئاماکی تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت ئەنجام درا ، وونبووەکەت لەوێ نەدۆزییەوە و دەر کرای و هەرکات نیازی ڕاستەقینەت ئاشکرا بێت دەردەکرێیت . 

ووتەکانی سەرۆککۆماری تورکیا لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێت کە شەڕە قسە لە نێوان ئەو و ئێمانۆئێل ماکرۆن هاتە ئاراوە ، لە دوای پاڵپشتی کردنی سەرۆککۆماری فەرەنسا لە کاریکاتۆری پێغەبەری ئیسلام زیادی کرد . ئەم باباتە تووڕەیی ئەردۆغان و داواکاری ئەو بۆ قەدەغەی کاڵاگەلی فەڕەنسەوی بە دواوە بوو

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە