پەیامی کورد … خانەقین/ لە ئەنجامی هێرشێکی داعـش ٨ ئەندامی حەشدی شەعبی کوژران و بریندار بوون
به‌هۆى هێرشێكى چه‌كدارانى رێكخراوى داعش له قه‌زاى خانه‌قین، ٣ ئه‌ندامى حه‌شدى شه‌عبى كوژران و ٥ى تر بریندار بون.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عێراقى بڵاویانكردوه‌ته‌وه: چه‌كدارانى رێكخراوى داعش له خانه‌قین هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى، به‌ڵام هێرشه‌كه تێكشكێنراوه و ئه‌و چه‌كدارانه هه‌ڵاتون.
رونیشكراوه‌ته‌وه، له هێرشه‌كه‌دا كه له ناوچه‌ى "د‌كات" بوون له باكورى رۆژهه‌ڵاتى خانه‌قین ٣ ئه‌ندامى حه‌شد كوژراون و ٥ ئه‌ندامى تریش بریندار بون.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردوه، هێرشه‌كه كراوه‌ته سه‌ر خاڵێكى پشكنینى لیواى ٢٨ی حه‌شد و تێیدا چه‌كى سوك و مامناوه‌ند به‌كارهێنراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە