پەیامی کورد ... سەرۆکی پەرلمانی ئێران تووشی کۆرۆنا بووە
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران ڕایگه‌یاند له‌ڕێگه‌ی یه‌كێك له هاوكاره‌كانیانه‌وه تووشی كۆرۆنا بووه.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران، محه‌مه‌د ڕه‌زا قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران ڕایگه‌یاند پشكنینه‌كان ده‌ریانخستووه كه تووشی كۆرۆنا بووه و له‌ئێستادا خۆی كه‌ره‌نتین كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا كه پێشتر نووسینگه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران بڵاویكردبۆوه كه قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران بڕیاره‌كانی بنكه‌ی نیشتمانی دژی كۆرۆنا له‌به‌رچاو ناگرێت و پابه‌ندیان نییه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە