نزیک بوونەوەی مەترسیداری فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیا و ئەمریکا

نزیک بوونەوەی مەترسیداری فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیا و ئەمریکا

پەیامی کورد    ...    نزیک بوونەوەی مەترسیداری فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیا و ئەمریکا .

ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نزیک بوونەوەی مەترسیداری فڕۆکەکانی خۆی بە فڕۆکەی شەڕکەری سووخۆ - ٣٥ ڕووسیا هەواڵیدا.

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بە پێی ڕاگەیاندنی کەشتی فڕۆکە هەڵگری شەشەمی هێزی دەریایی ئەمریکا بۆ دووهەمین جار لە ماوەی چوارەمین ڕۆژ ، سووخۆی - ٣٥ ی ڕووسیا بە نزیکی ٢٥ فووت" ٧.٦٢ مەتر " لە فڕۆکە گەشتلێدانی P-8A Poseidon ئەمریکا فڕینی ئەنجامدا .

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : لە ١٩ی ئەیپریلی ٢٠٢٠  ، فڕۆکەی هێزی دەریایی ئەمریکا P-8A Poseidon کە لە سنووری ئاسمانی نێوەدەوڵەتی لە ڕێگای دەریای مەدیتەرانەوە دەفڕی ، دوو جار لە ١٠٠ خوولەکدا لە لایەن سووخۆ - ٣٥ ی ڕووسیاوە ڕەهگیری کرا . یەکەمنی ڕەهگیری ئەمن و ئاکادمییانە لە بەرچاو گیرا .

بەڵام ڕەهگیری دووهەم بە شێوەی نائەمن و نەزانانە و نا ئاکادێمیانە ناوبراوە .

بە ووتەی کەشتی فڕۆکەهەڵگری شەشەم ، ئەم مانۆڕە بە هۆی خێرایی زۆر باڵای سووخۆی - ٣٥ ەوە نائەمن ناوبراوە و هەژمار کراوە .ئەم جمووجووڵانە هۆکاری ئاڵۆزی و جەرەیان تووربۆلێنت و ڕودانی لەناوچوونی ماتۆڕی جێت ی P-8A Poseidon ئەمریکی بووە و هەروەها ئەمنییەتی هەر دوو فڕۆکەکەی خستووەتە مەترسییەوە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە