پەیامی کورد ... ژمارەی بریندارەکانی ئەمریکا لە هێرشە مووشەکیەکەی ئێران لە عێراق گەیشتە ٦٤ کەس .
ژمارەی سەربازانی بریندار بوو لە هێرشی مووشەکی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر بنکەی عێن الاسد ی ئەمریکییەکان گەیشتە ٦٤ کەس .
بە پێی ڕاپۆرتێک پێنتاگۆن ڕایگەیاند : ئەم سەربازانە تووشی خەساری مێشکی کەم بوونە و لە کاتی ڕاپۆرتدانی پێشوو بە واتا ڕۆژی چوارشەممە وە تاکوو ئێستا ئەم هەژمار و لێکدانەوەیە گەیشتووەتە ١٤ سەربازی دیکە
لە نێوان بریندارەکان دا ، ٣٤ سەرباز دوای تیمار کردن و دەرچوون لە نەخۆشخانە گەڕاونەتەوە سەر ئەرکی سەربازی خۆیان .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە