پەیامی کورد ... به‌مه‌به‌ستی ناردنی پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی ساڵی ٢٠٢١ موستەفا کازمی فەرمانێکی گرینگ دەردەکات
موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه فه‌رمانێكی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كردووه، به‌مه‌به‌ستی ناردنی پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی ساڵی ٢٠٢١ بۆ ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
به‌پێی ئەم بەیاننامەیە نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ موسته‌فا كازمی فه‌رمانێكی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ركردووه كه ره‌شنووسی پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢١ بۆ ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌وانه بكه‌ن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، پێویسته رێكاره‌كانی ناردنی ره‌شنووسی پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو خێراتر بكرێن، بۆئه‌وه‌ی بخرێته كارنامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه و گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت.
ئه‌مساڵ به‌هۆی دابه‌زینی به‌رده‌وامی نرخی نه‌وت و ئاڵوگۆڕی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حكوومه‌ت پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە