کۆمپانیای تۆتاڵ کڕینی نەوتی ڕووسیا ڕادەگرێت

کۆمپانیای تۆتاڵ کڕینی نەوتی ڕووسیا ڕادەگرێت

پەیامی کورد... کۆمپانیای تۆتاڵ کڕینی نەوتی ڕووسیا ڕادەگرێت

کۆمپانیای «تۆتاڵ ئینێرجی» ی فەرەنسی ئاشکرایکرد، لە کۆتایی ئەمساڵدا کڕینی نەوتی ڕووسی ڕادەگرێت، هۆشداریش دەدات لە داڕمانی مۆسکۆ لە ئەنجامی هێرشەکانی بۆسەر ئۆکراینا.

کۆمپانیاکە کە بارەگاکەی لە پاریسە دەڵێت، «بەشێوەی پلە بە پلە چالاکییەکانی لە ڕووسیا هەڵدەپەسێرێت لەگەڵ گەرەنتی پاراستنی سەلامەتیی تیمەکانیان، لە ٢٢ی ئەم مانگەشەوە سەرجەم مامەڵەکانی لە بازاڕی خێرای نەوت ڕادەگرێت لە نەوت و بەرهەمەکانی، هەروەها مامەڵەکانی پەیوەست بە بازرگانیی خێرای گازی سروشتی و گازی شل».

بەر لە دوو هەفتەش گەورە کۆمپانیای نەوتی «SHELL» ی بەریتانی نیازی خۆی بۆ کشانەوەی پرۆژەکانی نەوت و گاز لەگەڵ ڕووسیا بەشێوەی پلە بە پلە ئاشکرا کرد.

کۆمپانیای «SHELL» ڕوونیکردووەتەوە، وەک هەنگاوی یەکەم سەرجەم کارەکانی کڕینی نەوتی خاوی ڕووسیا لە بازاڕی نەوت ڕادەگرێت، هەروەها سەرجەم وێستگەکان، چالاکییەکانی لە بواری وزەی فڕۆکەوانی و وزەکانی دیکە ڕادەگرێت لە ڕووسیا.

بەپێی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، هەنگاوەکانی ئەو کۆمپانیا گەورانە لەناویشیاندا تۆتاڵی فەرەنسی کاریگەریی لەسەر ئاراستەکردنی کۆمپانیا ئەورووپییەکانی دیکە دەکات کە پشت بە هاوردەکردنی وزە لە ڕووسیاوە دەبەستن.

ڕووسیا سێیەم گەورە بەرهەمهێنەری نەوتە لە جیهاندا، لەدوای هەریەکە لە ئەمریکا و سعوودیە، هەروەها ٤٠٪ی نەوت و گازی یەکێتیی ئەورووپا دابیندەکات.

کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی گرێبەستی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسی لە ڕێگەی هێڵی «لیۆنا» ەوە هەیە، کۆمپانیاکە دەڵێت، گرێبەستەکە لە کۆتایی ٢٠٢٢دا کۆتایی دێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە