زیانە سروشتییەکان لەم ساڵدا 120 ملیار دۆلار زیانی ئابووریی لێکەوتووەتەوە

زیانە سروشتییەکان لەم ساڵدا 120 ملیار دۆلار زیانی ئابووریی لێکەوتووەتەوە

پەیامی کورد... زیانە سروشتییەکان لەم ساڵدا 120 ملیار دۆلار زیانی ئابووریی لێکەوتووەتەوە


بەپێی خەمڵاندنەکانی کۆمپانیای بیمەی " سویسری " قەبارەی زیانەکانی ئابووری کە لە ئەنجامی کارەساتە سروشتییەکان لە جیهاندا لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا نزیکەی 120 ملیار دۆلار بووە.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکرد، ئەم ژمارەیە بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی 2022 دابەزینێکی کەمی تۆمارکردووە کە نزیکەی 123 ملیار دۆلار بووە.

باسی لەوەشکرد، ئەمساڵ قەرەبووی کۆمپانیاکانی بیمە بۆ زیانەکانی کارەساتی سروشتی بۆ 50 ملیار دۆلار زیادیکردووە، لەکاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا 48 ملیار دۆلار بووە.

بوومەلەرزەکەی مانگی شوبات کە تورکیا و سوریای گرتەوە، بە یەکێک لە کارەساتە سروشتییە گەورەکان دەدانرێت و زیانێکی گەورەی ئابووریی لێکەوتەوە کە بڕەکەی 34 ملیار دۆلار بوو، لەو ژمارەیەش کۆمپانیاکانی بیمە نزیکەی 5.3 ملیار دۆلار زیانیان لێکەوتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە