نوسراوە كوردییەكانی سەر دەروازەكانی زانكۆی كوردستان دانرایەوە

نوسراوە كوردییەكانی سەر دەروازەكانی زانكۆی كوردستان دانرایەوە

پەیامی کورد … نوسراوە كوردییەكانی سەر دەروازەكانی زانكۆی كوردستان دانرایەوە

نووسراوە كوردی، عەرەبی و ئینگلیزییەكانی سەر تابلۆكانی دەروازەكانی زانكۆ، سەنتەری توێژینەوەی كوردستان ناسی و ڕێكخراوی ناوەندی زانكۆی كوردستان دووبارە دانرانەوە.

دوابەدوای ئەوەی كە هەندێك كەس خۆسەرانە لە هەفتەی ڕابردوو هەوڵی لابردنی نووسراوی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی تابلۆكانی دەروازەی كۆلێژەكان، سەنتەری توێژینەوەی كوردستان ناسی و رێكخراوی ناوەندی زانكۆ كوردستانیان دابوو، ئەم هەفتەیە تابلۆكان دیسان لە جێگای خۆیان دانرانەوە.

جێگەی باسكردنە كۆمەڵگەی زانستی ئەو هەوڵە یەكەم هەوڵی بەرپرسانی زانكۆی كوردستان لەچوارچێوەی شوێنگیری ئەو كارە نایاساییە دەزانێت و بەرپرسانی زانستگا لە ڕێگەی یاساییەوە تا گەییشتن بە ئەنجام و ڕووبەڕووبوونەوەیان لە ڕێگەی یاساوە ئەبێ شونگیرییەكانی خۆیان ئەنجام بدەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە