پەیامی کورد … لە ٧ ساڵدا ٢٢ هەزار کۆچبەر خنکاون
ڕێکخراوى نێودەوڵەتیی کۆچ ئامارێکى لەبارەى قوربانیانى ڕێگاى کۆچى پەنابەران بەرەو ئەوروپا بڵاوکردەوە و ئەوەى ئاشکرا کرد، لەماوەى ٧ ساڵدا زیاتر لە ٢٢ هەزار پەنابەر لەڕێگا ئاوییەکاندا خنکاون.
لەڕاگەیەنراوێکداڕێکخراوى نێودەوڵەتیی کۆچسەربەنەتەوە یەکگرتووەکان کە ٢٦ی ئادار بڵاوی کردووەتەوە ڕایگەیاندووە، لەماوەى ساڵى ڕابردوودا ٢ هەزار و ٢٧٦ پەنابەر کە هەوڵیانداوە لەڕێگەى دەریاوە بپەڕنەوە بەرەو ئەوروپا، بەڵام خنکاون و گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، ساڵى ٢٠٢٠ی زایینی، ٨٦ هەزار و ٤٤٨ کەس لەڕێگەى دەریاوە خۆیان گەیاندووەتە ئەوروپا و ڕێگرى لەزیاتر ٥٢ هەزار پەنابەریش کراوە لەدەریاکاندا.
ڕێکخراوەکە ئەوەشى ئاشکرا کردووە، لەساڵى ٢٠١٤-ەوە زیاتر لە ٢٢ هەزار پەنابەر لەڕێگا ئاوییە سەرەکییەکان کە چوار ڕێگەن بەرەو ئەوروپا، خنکاون، ئەوانیش ڕێگاى ئاویى دەریاى ناوەڕاست بۆ ئیتاڵیا و ماڵتا و ڕێگاى خۆرهەڵاتى دەریاى ناوەڕاست لەتورکیاوە بۆ یۆنان و ڕێگاى خۆرئاواى دەریاکە بۆ ئیسپانیا و رێگاى ئەتڵەسى بۆ دوورگەى کەنارى.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە