لێدوانی بالیۆزی بەریتانیا لە سەر دۆخی کەرکووک

لێدوانی بالیۆزی بەریتانیا لە سەر دۆخی کەرکووک

بالیۆزی بەریتانیا لە عێراق، داوا لە حکومەتی ئەم ووڵاتە دەکات، لە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان، هەوڵی چارەسەرکردنی دۆخی کەرکوک بدەن و ڕێوشوێنی گونجاو بگرنەبەر.

جۆن ویڵکس، باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا، سەبارەت بە دۆخی کەرکوکەوە دەڵێت، دەوڵەتی مەرکەزی لە دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی مەی، دەبێ ڕێوشوێنی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئەم شارە بگرێتەبەر.

بە پێی ووتەکانی باڵیۆزی بەریتانیا، کەرکوک بەشێکە لە گفتوگۆکانی دەوڵەتی ناوەندیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بڕیارە لە دوای هەڵبژاردنەکان ئەنجام بدرێت.

ویڵکس جەختیشی کردەوە، کە دەبێ هەموو لایەنە سیاسییەکان پابەندی یاساکانی هەڵبژاردنی عێراق بن و ئەنجامەکانی قبووڵ بکەن.

ئەم دیپلۆماتکارەی بەریتانیا دەشڵێت “دەوڵەتی عێراق پێویستە کەشێکی گونجاو بۆ دەنگدەران لە ناوچە جێناکۆکەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەستەبەر بکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە