دوو ڕۆژ ماتەمینی لە دهۆک ڕاگەیەندرا

دوو ڕۆژ ماتەمینی لە دهۆک ڕاگەیەندرا

پەیامی کورد... دوو ڕۆژ ماتەمینی لە دهۆک ڕاگەیەندرا

عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک بۆ قوربانیانی روودوەکەی دهۆک دوو رۆژ ماتەمینی گشتی لە پاریزگاکە راگەیاند.

شەوی رابردوو بەهۆی رووداوی تەقینەوەی تانکییەکی غاز لە دهۆک پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 42 کەسی دیکەش بریندارن، پارێزگاری دهۆک دوو رۆژ ماتەمینی گشتی لە پاریزگاکە راگەیاند.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، بەهۆی رووداوەکەی شەوی رابردوو پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و 42 کەسی دیکەش بریندارن، باری تەندروستی دوو لە بریندارەکان ناجێگیرە.

گوتیشی: "بەو بۆنەوە دوو رۆژ ماتەمینی گشتیمان لە پارێزگای دهۆک ماتەمینی گشتی راگەیاندووە".

عەلی تەتەر ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆک بارزانی پەیوەندی پێوەکردون و هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیان راگەیاندووە، هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و نەیتوانیوە بەشداربێت پرسە و سەرەخۆشی خۆی راگەیاندووە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان شەوی رابردوو تا بەیانی لەسەر هێڵ بووە و پرسیاری رەوشەکە و باری تەندروستی بریندارەکانی کردووە، هاوکات پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیان راگەیاندووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە