پەیامی کورد... زیاتر لە نیوەی تووشبووانی ئۆمیکرۆن نازانن کە تووشبوون
بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ زیاتر لە نیوەی ئەو کەسانەی تووشی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون نەیانزانیوە کە تووشبوون.
بەپێی توێژینەوەکە کە لە ڕۆژنامەی "جاما" بڵاوکراوەتەوە، نموونە لە ٢١٠ کەس وەرگیراوە کە بەشدارییان لە توێژینەوەکە کردووە و دەرکەوتووە کە ٥٦٪ی ئەوانەی کە تووشی نەوەی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، نەیانزانیوە کە تووشبووی ڤایرۆسەکەن.
ڕوونیش کراوەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە ئەو تووشبووانە هیچ نیشانەیەکیان نەبووە و هەستیان بە پەتاکە نەکردووە.
نەوەی ئۆمیکرۆنی کۆرۆنا کە کۆتا نەوەی ڤایرۆسەکەیە بەوە ناسراوە، کە مەترسی لە هەموو نەوەکانی تر کەمترە و زانایان پێیان وایە، کە ئەو نەوەیە ئەگەری هەیە ئاماژەیەک بێت بۆ ئەوەی کە ڤایرۆسەکە دەبێتە پەتایەکی وەرزی و چیتر ئەو مەترسییە گەورەی پێشتری نابێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە