به‌غدا ترسێكی زۆری لێ نیشتوه‌، به‌هۆی بێده‌نگی سه‌رۆك بارزانی

به‌غدا ترسێكی زۆری لێ نیشتوه‌، به‌هۆی بێده‌نگی سه‌رۆك بارزانی

ڕاوێژکارێکی پێشووی جەلال تاڵەبانی لە کاتی سەرۆکایەتیکردنی کۆماری عێراق، ئەوەی ئاشکرا کرد کە سەرۆک بارزانی بە پشتیوانیی ئەمریکا، کار لەسەر لێکهەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەکات.

، وەفیق سامەڕایی کە بە دوژمنایەتییە سەرسەختەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و ویستی سەربەخۆخوازیی کورد دەناسرێت، لە نووسینێکیدا لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووتەوەو ئاماژەی بەوە کردووە ”لەباریەک هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی بۆ سەرلەنوێ فشارخستنە سەر بەغدا تا گەیشتن بە جیابوونەوە“ داوە و ئاشکرای کردووە کە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە زانیویەتی، سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل و سعوودیە، ”خەریکی وتوێژی نهێنین بۆ لەبەریەک هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی“.

بە گوتەی سامەڕایی، ئێستا هەوڵەکان بۆ هێورکردنەوەی ڕەوشەکەیە، تاوەکوو پلانەکەیان ئاشکرا نەبێت، بەڵام سەرنجیان لەسەر چەند خاڵێکە.

یەکێک لەو خاڵانە، کارکردن و فشارخستنە سەر و هاندانە بۆ لێکهەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و کەمکردنەوەی قەڵەمڕەویی سەرکردایەتییە مەیدانییەکانی لە ڕێگەی کەمکردنەوەی هاوکاریی دارایی لەلایەن دەوڵەتەوە کە بۆ ئەو هێزانە دابین کراوە. هەروەها تێکەڵکردنیان لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عێراق و لێسەندنەوەی چەکە قورسەکانیان و رێگەگرتن لە پتەوکردنی دەزگاکانی مەشقپێکردن و ئیداری و هەواڵگرییەکانی حەشدی شەعبی.

لە خاڵێکی دیکەدا کە وەفیق سامەڕایی دیاری کردووە، گوایە بارزانی و ئەمریکا و وڵاتانی دیکە سەرنجیان خستووەتە سەری، کارکردنە بۆ ڕێگریکردن لە ڕادەستکردنەوەی دەروازە سنوورییەکان بە حکوومەتی عێراق، ”یاخود ڕادەستکردنەوەیەکی ڕووخسارەکی ئەنجام بدرێت کە دەروازەکان هەر لە دەرەوەی دەسەڵاتی بەغدا بمێننەوە“.

هاوکات ئاشکرای کردووە کە لە چوارچێوەی بەرنامەکەدا، بایەخدان و پاڵپشتیکردنی دارایی و پڕچەککردنی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە