به‌نداوی خنس لە دهۆک كۆتایی هاتووه‌ و به‌گه‌ڕ ده‌خرێ

به‌نداوی خنس لە دهۆک كۆتایی هاتووه‌ و به‌گه‌ڕ ده‌خرێ

پەیامی کورد... به‌نداوی خنس لە دهۆک كۆتایی هاتووه‌ و به‌گه‌ڕ ده‌خرێ

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: کارەکانی دروستکردنی بەنداوی خنس تەواوکراون و بەمزووانە بەگەڕدەخرێت، بەنداوەکە، توانای گلدانەوەی 7 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و گوژمەی دروستکردنیشی زیاتر لە 9 ملیار دینار بووە.

فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک، بە پێگەی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەنداوی خنس هەموو كارێكی تەواو كراوە و دەست بە تاقیكردنەوەی تۆکمەیی و بەرگریی بەنداوەکە كراوە؛ لەبەر ئەوە ئەمساڵ پڕ لە ئاو كراوە و لەڕێی لیژنەیەکەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوی دهۆك چاودێریی كەموكوڕییەكانی دەكرێت و ڕاپۆرتی پێویست لەسەری، ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەكان دەكرێت."

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە