پەیامی کورد ... به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندرووستی هه‌ولێر ئاگادارییەک بۆ ڕای هاووڵاتیان بڵاو دەکاتەوە
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندرووستی هه‌ولێر ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه، نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای هه‌ولێر گه‌ڕاوه‌ته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی و بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی كتوپڕ و فریاكه‌وتن هاووڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانی بكه‌ن.
ته‌ندرووستی هه‌ولێر له‌ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی هاووڵاتیانی كردوه رایگه‌یاندوه، نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای هه‌ولێر له ئێستادا له پێشوازی دایه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی فریاكه‌وتن و كت و پڕ، هاووڵاتیان ده‌توانن بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو سه‌ردانی فریاكه‌وتنی ڕۆژئاوای هه‌ولێر بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسی وه‌كوو ڕابردوو گه‌ڕاوه‌ته‌وه باری ئاسایی خۆی و ته‌نها سووتان و به‌ركه‌وته‌ی گوله‌ی تێدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
پێشتر نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای هه‌ولێر تایبه‌ت كرابوو به تووشبووانی كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ئه‌و په‌تایه بوون سه‌ردانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یان ده‌كرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە