به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری ڕایگه‌یاند، “هاوپه‌یمانی هیچ حزبێك نییه بۆ دابه‌شكردنی پۆست و پله، به‌ڵكو بەرنامەی کۆکردنەوەی خەڵکی چاکەخوازه بۆکۆتاییهێنان بەواقیعی زوڵم و بێدادی”.
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چین و توێژه جیاوازه‌كانى ناحیه‌ى بازیان به‌رهه‌م ساڵح ڕایگه‌یاند، “هاوپه‌یمانی حزبێك نییه بۆ دابه‌شكردنی پۆست و پله، به‌ڵكو بەرنامەی کۆکردنەوەی خەڵکی چاکەخوازه بۆکۆتاییهێنان بەواقیعی زوڵم و بێدادی، کۆتایهێنان بە زەلیلکردنی هاوڵاتی ئەم نیشتیمانە، بۆ گێڕانەوەی شکۆی حورمەت بۆ تاک بەتاکی ئەم نیشتیمانە”.
به‌وته‌ی به‌رهه‌م ساڵح “هاوپەیمانی حزبێک نییە بۆ دابەشکردنێکی دیكه‌ى ئەم کوردەوارییە”.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراتی‌و دادپه‌روه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا”هاوپەیمانی موڵکی تاکەکەس وخزم و خەڵک و بنەماڵەیەک نییە، ئێوە خاوەنین، گفت و پەیمانی ئێمە بۆ ئێوە ئه‌وه‌یه، داکۆکی ڕاستەقینە لە بەرژەوەندییەکانی میللەت بکەین”.
سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “ناکرێت سەروەت و سامانی ئەم نیشتیمانە تاڵان بکرێت لەژێر سایەی دروشم و قسەی گەورەو باق و بریقەدار”پێویستمان بە ڕێکخستنی تواناکانمانە لە رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی و ئەو زوڵم و ستەمکارییەی لە هاووڵاتی ئەم نیشتمانە دەکرێت”.
به‌رهه‌م ساڵح روونیكرده‌وه،”ئێمە لە هاوپەیمانی هەوڵ دەدەین ئەو دابەشکاری و جیاکاری و ناکۆکیانەی ڕابردوو تێپەڕێنین، بەخەڵک و ئیدارەی باش دەتوانین ئەم وەزعە چاک بکەین، کۆبووینەتەوە لەم هاوپەیمانێتییە بۆئەوەی عەدالەت بهێنینە کایەوە”.
سه‌رۆكى هاوپه‌یمانی جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی، “ئەگەر ئێوە هاوکارمان بن ئەم وەزعە چاک دەکەین ، پێمان چاک دەکرێت، زۆر قورس نییە، بەڵام سەبرو هیمەت و کاری دەوێت”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە