پەیامی کورد ... شاندێكی باڵای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) سه‌ردانی ئەمریکا کردووە و له‌وێ پرسی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه و سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نیش ناوه‌رۆكی گفتوگۆكان ئاشكرا ده‌كات.
عیماد برهۆ, ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) گوتی: "حه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا بانگێشتنی شاندێكی ئه‌نه‌كه‌سه‌ی كردبوو، له‌وێ له‌سه‌ر دۆسییه‌ی سووریا قسه‌یان كردبوو، به‌تایبه‌ت پرسی ناوچه‌ی ئارام و پرۆژه‌ی ئەمریکا –توركی. ئه‌نه‌كه‌سه ده‌یه‌وێت بزانێت ئه‌م ڕێككه‌وتنه چییه. ئه‌مه‌ریكاش گوتبووی ئه‌م ڕێككه‌وتنه كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه ڕاوه‌ستێنرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شاندی ئەمریکی ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، كه هه‌نگاوی ڕێككه‌وتنه‌كه خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌تایبه‌ت دروستكردنی ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌و ناوچه‌یه, ئه‌مه‌ش به‌سێ قۆناغ بووه، قۆناغی یه‌كه‌م كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی (هه‌سه‌ده) له 5 كیلۆمه‌تر هه‌تا 14 كیلۆمه‌تر, دوێنێش هێزه‌كانی هه‌سه‌ده سه‌رجه‌م ئه‌و تونێل و بازگه سه‌ربازییه‌یان خاپوور كرد كه له سنوور دروستیان كردبوو".
عیماد برهۆ گوتی: "له گفتوگۆكانی ئەمریکا و ئهنهكهسەدا ئەمریکا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌وه ڕوو كه له هه‌ندێك شوێن كشانه‌وه‌ی 14 كیلۆمه‌تر جێبه‌جێ كراوه و ده‌وریاتی هاوبه‌شی ئەمریکا و توركیا ده‌ستی پێ كردووه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییش له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی له گرێسپی و سه‌رێكانی دانیشتوون و له‌سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی ئەمریکا –توركیا قسه‌یان كردووه".
برهۆ ڕایگه‌یاند: "ئه‌نه‌كه‌سه له‌و كۆبوونه‌وەیەدا ڕووی ده‌می كردووه‌ته‌وه شاندی ئەمریکا له‌باره‌ی مه‌ترسی ناوچه‌ی ئارامه‌وه پرسیاری كردووه كه چی بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سوورییه‌كان له توركیاوه بۆ ناوچه‌ی ئارام به مه‌رجێك گه‌ڕانه‌وه‌كه هۆكار نه‌بێت بۆ گۆڕینی جوگرافیای مرۆیی ناوچه كوردییه‌كان، چونكه ناكرێت هه‌موو پێكهاته‌كانی سووریا له شوێنێك كۆ بكرێنه‌وه، دواجار جوگرافیای ناوچه كوردییه‌كان بگۆڕێت. دواتر له‌باره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژئاواوه قسه كراوه كه ئه‌م هێزه ده‌توانێت پارێزگاری له ڕۆژئاوای كوردستان بكات و گرنگه ئیداره‌یه‌كی نوێ دروست بكرێت بۆ ڕۆژئاوای كوردستان و هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداریی تێدا بكه‌ن."
عیماد برهۆ ڕایشیگه‌یاند: "شاندی ئەمریکا به شاندی ئهنهكهسهیان گوتووه ئەمریکا ده‌یه‌وێت پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ ڕۆڵی به‌هێزی له داهاتووی سووریادا هه‌بێت."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە