پەیامی کورد … لە ئاکامی هێرشەکانی تورکیا کارەبای ٧٦ گوند پچڕاوە
بەهۆی هێرشه‌كانی تورکیا بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێم، کارەبای 76 گوند لە ناحییەی کانی ماسی له قەزای ئامێدی پچڕا.
سەربەست ئاکرەیی، بەڕێوه‌بەری ناحییەی کانی ماسی ڕایگەیاندووە کە کاتژمێر٤ی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٦ی نیسانی ٢٠٢١، کارەبای ٧٦ گوند لە سنووری ناحییه‌كه‌مان بە تەواوی پچڕا.
تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، کارەبای ئەو گوندانە نییه و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
بەڕێوه‌بەری ناحییەی کانی ماسی وتیشی،پچرانی کارەبای ئەم گوندانە لەکاتێکدایه، کە شه‌ڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە له‌م سنووره بەردەوامه، فڕۆکە و تۆپخانەکانی تورکیا ناوچەکە بوردوومان دەكه‌ن”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە