٣ کۆڵبەر بوونە قوربانی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

٣ کۆڵبەر بوونە قوربانی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

ڕۆژی ڕابردوو سێ کۆڵبەری خەڵکی بانە و پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونە قوربانی.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، دوێنێ سێشەممە " ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ " ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کاسبکارێکی خەڵکی ئەو شارە کردووە و بە سەختی برینداریان کردووە.

  ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوە ”عوسمان سەعیدی“ ڕاگەیندراوە.

هاوکات لە هەمان ڕۆژدا دوو کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار ، بە ناوەکانی ”موسلێح کەسرەوی“ کوڕی سەید موراد و ”جابر برشان“ خەڵکی گوندی نەمنجێ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە