بلاسخارت: هێرشەكانی سەر هەولێر سەروەری خاكی عێراق پێشێل دەكات

بلاسخارت: هێرشەكانی سەر هەولێر سەروەری خاكی عێراق پێشێل دەكات

پەیامی کورد... بلاسخارت: هێرشەكانی سەر هەولێر سەروەری خاكی عێراق پێشێل دەكات

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، بە توندی ھێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر شاری ھەولێر سەرکۆنە دەكات و دەبێت ئەو ھێرشانە بوەستێندرێن کە سەروەریی عێراق پێشێل دەکەن.

جنین بلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشە مووشەکییانە دەکەین کە شەوی ڕابردوو، لەلایەن ئێرانەوە کرایە سەر ھەولێر کە بەھۆیەوە ژمارەیەک ھاوڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی".

ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت ئەو ھێرشانە لەلایەن ھەر لایەنێکەوە ئەنجام دەدرێن بوەستێندرێن، چونکە سەروەریی عێراق و سەلامەتیی خاکەکەی پێشێل دەکەن

ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت کێشە ئەمنییەکان لە ڕێگای گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن نەوەک بە ئەنجامدانی ھێرش.

شەوی ڕابردوو، ژمارەیەک مووشەکی بالیستی ئاراستەی چەند شوێنێکی ھەولێر و دەوروبەری کران و بەھۆیەوە چەند کەسێک بوونە قوربانی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە