وەزیری تەندرووستی هەرێم پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

وەزیری تەندرووستی هەرێم پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...    وەزیری تەندرووستی هەرێم پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە .

وەزیری تەندرووستی هەرێم رایگەیاند : بەهەند وەرنەگرتنی كۆرۆنا پێشبینییە بۆ مردنی دەیان كەس لە رۆژێكدا.
پەیجی فەرمی وەزارەتی تەندرووستی لە زاری دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیرەوە بڵاویكردەوە، بەهەند وەرنەگرتنی كۆرۆنا و پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندرووستییەكان و خاوبوونەوەی رێككارەكانی خۆپارێزی، هەڕەشەیەكی ترسناكە.
ووتووشیەتی "ئەو بەهەند وەرنەگرتنە سەرەتایەكە بۆ پێشبینیكردنی تەشەنەكردنی تووشبوون بۆ سەدان هاووڵاتی و زۆربوونی رێژەی مردن بۆ دەیان کەس لە رۆژێكدا".
بەگوێرەی راگەێندراوی شەوی رابردووی وەزارەتی تەندرووستی، تائێستا دوو هەزار و ٨٢١ حاڵەتی تووشبوون و ٧٥ حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراون، هەزار و ١٢٣ كەسیش چاكبوونەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە