به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی، حكومه‌تی عێراق رێگه به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات نه‌وتی كه‌ركووك بنێرێته ده‌ره‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی داهاتی نه‌وته‌كه بگه‌ڕێته‌وه گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق.
رۆژنامه سعوودییه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی عێراقه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و بابه‌ته هێشتا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه و له‌گه‌ڵ شاندێكی هه‌رێمی كوردستان باس ده‌كرێت كه بڕیاره له هه‌فته‌ی رابردوودا بگاته به‌غدا.
سه‌رچاوه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، بڕیاری چاوه‌ڕوانكراوی حكومه‌تی عێراق بۆ رێگه‌دان به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی فرۆشتنی نه‌وتی كه‌ركووك، له چوارچێوه‌ی یاداشتێكی حكومه‌تی هه‌رێمه كه ژماره‌یه‌ك پێشنیازی له‌و باره‌وه خستووه‌ته‌ڕوو. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وتی عێراقی “سۆمۆ” پرۆسه‌كه بگرێته ده‌ست و پاره‌ی نه‌وته فرۆشراوه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی عێراق.
له هه‌مان چوارچیوه‌دا، سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو كه هه‌رێم پێشنیازی كردووه رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك له رێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بنێردرێته ده‌ره‌وه، ئه‌و بڕه‌ش له رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه بفرۆشرێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژنامه سعوودییه‌كه ده‌یڵێت.
پرسی نه‌وت و غاز یه‌كێكه له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و تا ئێستا چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ نه‌كراوه، هه‌ر چه‌نده له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا ئه‌و مافه به هه‌رێمی كوردستان دراوه، به‌ڵام به‌غدا ده‌یه‌وێت خۆی مامه‌ڵه له‌و بواره‌دا بكات، به‌تایبه‌تی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە