پەیامی کورد ... بنکە و بارەگاکانی داعش لە مەخموور لە لایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە بە چڕی کرایە ئامانج .
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنێک بۆ لەناوبردنی بنکەکانی داعش لە نزیک مەخموور بەڕێوە چوو، بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە شەڕ لە نێوان ھاوپەیمانان و چەکدارانی داعش ڕووی داوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە میحوەری شەشی مەخموور بڵاو کراوەتەوە ، "ئەمڕۆ یەکشەممە (٨-٣-٢٠٢٠) ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە چڕی بنکە و بارەگاکانی داعشیان لە چیای قەرەچۆغی نزیک شارۆچکەی مەخموور کردووەتە ئامانج."
سەرچاوەکە گوتیشی: "دوای بوردوومانەکە شەڕ لە نێوان داعش و ھاوپەیمانان ڕووی داوە و لە ئەنجامدا زیانی زۆر بەر تیرۆریستانی داعش کەوتووە، بەڵام ژمارەی کوژراوەکان دیار نییە."
وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە: "شەڕی ڕووبەڕوو لە نێوان ھێزەکانی ھاوپەیمانان و چەکدارانی داعش ڕووی داوە و بە ھەلیکۆپتەری سەربازی ھاوپەیمانان چوونەتە سەر چەند گوندێکی مەخموور."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە