بوومەلەرزەیەک باکووری کوردستانی هەژاند

بوومەلەرزەیەک باکووری کوردستانی هەژاند

 

پەیامی کورد ... بوومەلەرزەیەک باکووری کوردستانی هەژاند

 

 بوومەلەرزەیەک ناوچه‌كانی باكووری كوردستانی گرته‌وه‌ و دانیشتوانی دهۆك لە باشووری کوردستانیش هه‌ستیان به‌ هێزی بوومەلەرزەکە كردووه‌.

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3/12/2020، بوومەلەرزەیەک به‌ گوڕی ٥ پله‌ی ڕێخته‌ر، ناوچه‌كانی باكووری كوردستانی گرته‌وه‌ و به‌ هۆی هێزه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ دهۆك و ده‌وروبه‌ری هه‌ستی پێ كراوه‌.

 

به‌شی پێشهات و ڕووداوه‌ له‌ناكاوه‌كانی توركیا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، هه‌واڵی بوومەلەرزەکە بڵاو كرده‌وه‌ و ئاشكرای كرد گوڕه‌كه‌ی ٥ پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌، به‌ڵام زیانه‌كانی دیاری نه‌كراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە