بوومەلەرزەیەک دەربەندیخانی هەژاند

بوومەلەرزەیەک دەربەندیخانی هەژاند

پەیامی کورد … بوومەلەرزەیەک دەربەندیخانی هەژاند

بەرەبەیانى ئەمرۆ بومەلەرزەیەک لە نزیک دەریاچەى دەربەندیخان رویدا، وەزارەتى گواستنەوەى عێراقیش وردەکاریی ئەو رووداوە سروشتیە ئاشکرا دەکات.

وەزارەتى گواستنەوەى عێراق بڵاویکردەوە، دەستەى کەشناسى و بومەلەرزەزانى روودانى بومەلەرزەیەکى لە باشورى دەریاچەى دەربەندیخان تۆمارکردوە.

بەپێى راگەیەنراوەکەى وەزارەتى گواستنەوەى عێراق، بومەلەرزەکە کاتژمێر  چوار و (14) خولەکى بەرەبەیانى ئەمڕۆ روویداوە، گوڕەکەى (3.5) پلە بووە بەپێوەرى رێختەر، بە دیاریکراوى لە دوورى (26) کیلۆمەتر لە باشورى دەریاچەى دەربەندیخان لە سنورى پارێزگاى سلێمانى روویداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە