پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەک ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.7 پله‌ی رێخته‌ر له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی دا و له سنووری خانه‌قین و به‌شێكی ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌ستی پێكرا.
ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌زانیی ئێران رایگه‌یاند كه كاتژمێر 6:21 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی ئێران، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.7 به پله‌ی رێخته‌ر له قووڵایی 10 كیلۆمه‌تر و له دووریی 16 كیلۆمه‌تر له شاری قه‌سری شیرین و دووریی 24 كیلۆمه‌تر له خانه‌قین روویدا.
محه‌مه‌د حه‌یده‌ری، قایمقامی شاری قه‌سری شیرین له‌وباره‌وه رایگه‌یاند، دوای بوومه‌له‌رزه‌كه ناوه‌ندی كۆنترۆڵی قه‌یران كه‌وته ئاماده‌باشییه‌وه و تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه بۆ ناوچه بوومه‌له‌رزه‌لێدراوه‌كان به‌ڕێكران و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، زیانی نه‌بووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە