بوومەلەرزەیەک شاری ئیلامی هەژاند

بوومەلەرزەیەک شاری ئیلامی هەژاند

پەیامی کورد … بوومەلەرزەیەک شاری ئیلامی هەژاند

 

ده‌زگای بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٣.٨ پله‌ رێخته‌ر له‌سنووری نێوان عێراق و ئێران رویدا.

 

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، ده‌زگای بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق رایگه‌یاند، كاتژمێر 4:51:35 چركه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٣.٨ پله‌ رێخته‌ر له‌ شاری ئیلام و به‌دوری ٩٣ كیلۆمه‌تر له‌ باكوری رۆژئاوای ناوچه‌ی عه‌لی غه‌ربی پارێزگای میسان رویدا.

 

به‌شێك له‌ هاوڵاتیانی سنوره‌كانی ئێران و عێراقه‌وه‌ هه‌ست به‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ كراوه.

 

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هاوڵاتیانی سنوره‌كانی ئێران و عێراقه‌وه‌ هه‌ست به‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ كراوه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا زیانه‌كان نه‌زانراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە