بوومەلەرزەیەک شاری ئاگری باکووری کوردستانی هەژاند

بوومەلەرزەیەک شاری ئاگری باکووری کوردستانی هەژاند

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ پلە بە پیوەری ڕیختەر ناوەندی شاری ئاگری هەژاند.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە بەڕێوەبەرایەتی کارەسات و باری لەنەکاو سەر بە سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیا وەرگیراون، کاتژمێر ٠٩:١٨ی ئەمشەو بە کاتی ناوخۆی تورکیا، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ پلە بە پیوەری ڕیختەر ناوەندی شاری ئاگری هەژاند.

هەروەها ڕاگەیندرا کە بەهۆی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتیانی شارەکەوە ، بەشێکیان لە ماڵەکانیان ھاتنە سەر شەقامەکان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە