پەیامی کورد ... کۆبوونەوەی پەرلەمان بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەستی پێ‌کرد
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان دەستیپێکرد و لەبارەی چەند تەوەرێکەوە گفتوگۆ دەکرێت.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، بڕگەی یەکەمی به‌رنامه‌ی كاری کۆبونەوەکە پێکهاتوە لە به‌رده‌وامبوون له‌سه‌رخوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی " ٨٧، ٨٨، ٨٩ " له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
لە برگەی دووهەمدا خستنه‌ڕوو و ده‌نگدان له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه‌ی چه‌ند مادده‌و بڕگه‌یه‌كی یاسای ژماره (١)ی ساڵی ٢٠٢٠ یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌رو كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له‌هه‌رێمی كورستان-عیراق) به‌هه‌ردوو زمانی (كوردی و عربی) دەکرێت، كه به‌بڕیاری ژماره (٤)ی ساڵی ٢٠٢٠ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (٩٥) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
برگەی سێیەمیش بریتی دەبێت لە خوێندنه‌وه‌ی دووهەم بۆ پێشنیازی یاسای له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان.
لە بڕگەی چوارەمیشدا عومەر عەبدۆڵڵا سوێند یاسایی دەخوات و له شوێنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ده‌ستله‌كاركێشاوه سۆران عومەر به‌پێی حوكمی مادده‌ی ٢٧ له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دەستبەکاردەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە