كۆبونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌كانی یاسایی و دارایی په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له‌مووچه‌و خانه‌نشینی بۆ رۆژی سێشەممە دواخرا.
جێی ئاماژەیە له‌ماوه‌ی رابردوودا حكومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌یه‌كی به‌مه‌به‌ستی چاكسازی له مووچه و خانه‌نشینی پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان کرد، دوای گفتوگۆی زۆری په‌رله‌مانیش پڕۆژه‌كه په‌سه‌ندكرا، به‌ڵام به‌هۆی ته‌رخانكردنی بڕی (٤) ملیۆن دینار بۆ خانه‌نشینی پله باڵاكان، ناڕه‌زایی زۆر دروستبوو، بۆیه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان پڕۆژه‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مان گه‌ڕانده‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە