کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە کراوە بوون یاخود داخستنی قوتابخانەکان جێبەجێ دەکرێت

کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە کراوە بوون یاخود داخستنی قوتابخانەکان جێبەجێ دەکرێت

پەیامی کورد    ...     کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە کراوە بوون یاخود داخستنی قوتابخانەکان جێبەجێ دەکرێت

ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو سەرەتای مانگی ١١ لیژنەی ھاوبەشی وەزارەتی پەروەردە و تەندرووستی کۆبوونەوەیەک بکەن و، بڕیار لەبارەی پرۆسەی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان بدەن، کە بەردەوام بیت، یان رابگیرێت.

گوڵستان باقی سلێمان، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند : "وەزارەتی خوێندنی باڵا شێوازی خوێندنیان بە ئۆنلاینە و تەنیا وەزارەتی پەروەردە ھەردوو قۆناغی یەکەم و دووەمی بنەڕەتی و دوازدەی ئامادەیی دەچنە قوتابخانە، لەکاتی کردنەوەی قوتابخانە، وەزارەتی پەروەردە باسی لەوەکرد ئەگەر دۆخەکە خراپ بوو دەرگای قوتابخانەکان دەگرن و تا ئەو کات ھەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن، ئێستا بڕیارە سەرەتای مانگی داھاتوو کە دەکاتە ھەفتەی داھاتوو بڕیاری لێ بدرێت".

گوڵستان باقی سلێمان ووتیشی: "دوو لیژنە لە وەزارەتی پەروەردە و تەندرووستی ھەن و تاوتوێی دۆخی ئێستا دەکەن، بڕیار دەدەن کە پرۆسەی خوێندن بەردەوام بێت، یان رابگیرێت، چوونکە ژمارەیەکی زۆری مامۆستا و قوتابی تووشی کۆرۆنا بوون، ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت و ماموستا مووڵەتی نەخۆشی وەربگرێت، ئەوکات بۆشایی درووست دەبێت، بۆیە لەو کۆبوونەوەیە ھەڵسەنگاندن دەکەن و بڕیاری پێویست دەدەن".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە