کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پارتی دەستی پێ کرد

کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پارتی دەستی پێ کرد

کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی پێ کرد.

 

بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕەوشی عێراق و هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکان، کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام دەستی پێ کرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تاوتوێ ده‌كرێ.

کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە